Erbil 27°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 19:29

کۆسرەت ڕەسول: د.فرسەت سۆفی وەک کوردێکی دڵسۆزو لەخۆبردوو ئاوات و ئامانجی خزمەتکردن بوو

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لەدەستدانی كۆستێكی گەورەیەو هەموومان خەمبارو نیگەرانین بۆی.


‎بەڕێزان كەسوكارو خانەوادەی د. فرسەت سۆفی

‎بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم.

‎دكتۆر فرسەت سۆفی لەئەركی پەرلەمانتاری و پارێزگاری هەولێردا وەك كوردێكی دڵسۆزو لەخۆبردوو ئاوات و ئامانجی خزمەتكردن بوو، لەم پێناوەدا درێغی نەكرد، لەدەستدانی كۆستێكی گەورەیەو هەموومان خەمبارو نیگەرانین بۆی.

‎بۆ كۆچی دوایی دكتۆر فرسەت پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی كەسوكارو خانەوادەكەتان دەكەم، داواكارم لەخوای گەورە جێگای بەهەشت بێت.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.