Erbil 26°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 21:18

له‌مووشه‌ک بارانه‌که‌ی شه‌وی رابردووی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا پاسه‌وانێکی کورد برینداربوو

کوردستان TV
100%

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌ به‌غدا رایگه‌یاند كه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو چه‌ند كاتیوشایه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدا كران و جگه‌ له‌ زیانی ماددی كوژراو وبرینداریشی لێكه‌وته‌وه‌ .                                                                                                                  

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ حه‌وت مووشه‌ك به‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتوون و ئاراسته‌ی باڵیوزخانه‌ی ئه‌مریكا كراون .

شانه‌ی ئه‌منی پشتڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ منداڵیك له‌ مووشه‌ك بارانه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌و 5 كه‌سیش برینداربوونه‌ .

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، یه‌كێك له‌ برینداره‌كان كورده‌ كه‌ پاسه‌وانێكی سه‌ر به‌ فه‌وجی پاراستنی په‌رله‌مانه‌ و خه‌ڵكی پارێزگای دهۆكه‌ .

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند جارێكه‌ ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدا ده‌كرێته‌ ئامانج و باڵیوزخانه‌ی ئه‌مریكاش ملیشیاكانی نزیك له‌ ئێران تومه‌تبار ده‌كات و پاراستنی باڵیوزخانه‌كه‌ی ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق .  

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.