Erbil 20°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 01:29

ناتانیاهۆ و بایدن پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا

کوردستان TV
100%

سەرۆكوەزيرانى ئيسرائيل، بێنيامين ناتانياهۆ پەيوەندييەكى تەلەفۆنیى لەگەڵ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمريكا، جۆ بايدن ئەنجامدا.

لەو راگەيەندراوەى كە نووسينگەى رۆژنامەوانى سەرۆكوەزيرانى ئيسرائيل بڵاویكردووەتەوە، پەيوەندييە تەلەفۆنييەكەى نێوان ناتانياهو و جۆ بايدن لە كەشوهەوايەكى گەرمدا بەڕێوەچوو.

لە يەكەم پەيوەندى تەلەفۆنیی نێوان ناتانياهو و بايدن كە يەكەم پەيوەندييە لە دواى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى ئەمريكا، بايدن پەيوەستبوونى خۆى بۆ ئيسرائيل و ئاسايشى ئەو وڵاتە دووپاتكردووەتەوە.

لاى خۆيەوە ناتانياهو، جەختى لەسەر گرنگى پەيوەندى "تايبەتى" نێوان تەل ئەبيب و واشنتۆن كردەوە كە بەردى بناغەيە بۆ ئاسايشى ئيسرائيل.

لە ميانى پەيوەندييە تەلەفۆنییەكەدا، هەردوو سەركردە لەسەر زيادكردنى هەماهەنگى پتەوى نێوان ئيسرائيل و ئەمريكا و ئەنجامدانى كۆبوونەوەيەك "لە نزيكترين كاتدا" رێككەوتن.

 

ئه‌نادۆڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.