سکرتێری گشتیی ناتۆ یانس ستولتنبێرگ رهخنه له بڕیاری ئەمریکا دهگرێت سهبارهت به کەمکردنەوە ژمارەی سەربازانی لە ئەفغانستان و رایگەیاند، جێهێشتنی بەزوویی یان بێ هەماهەنگیی باجێکی زۆر گەورەی لێبکەوێتەوە.
یانس ستولتنبێرگ لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد رووبەڕووی بڕیارێکی سەخت بووینەتەوە، نزیکەی بیست ساڵە لە ئەفغانستانین و هیچ کام لە ئەندامانی ناتۆ ناخوازن زیاد لە پێویست بمێننەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا رەنگە جێهێشتنی بەزوویی یان بێ هەماهەنگیی باجێکی گەورەی هەبێت، ئەفغانستان هەڵگری ئەو مەترسییەیە کە جارێکی دیکە تیرۆریستانی نێودەوڵەتی پیلانی هێرشکردنی بۆ دابنێن. رەنگە داعش کە لە سووریا و عێراق شکستیهێناوە دووبارە دەوڵەتە تیرۆریستییەکەی لە ئەفغانستان دروست بکاتەوە.
سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوە کرد کە هەژموونی ناتۆ لەم وڵاتەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاشتیی ئەفغانستاندا و رایگەیاند: لەئێستادا لە ئەفغانستاندا کەمتر لە دوازده هەزار سەربازی ناتۆ هەیە. زیاد لە نیوەی ئەوانە سەربازیی ئەمریکی نین. ئەگەر سەربازانی ئەمریکا بکشێنەوە ئەوا ناتۆ تووشی كێشه دهبێتهوه.
شیاوی باسه فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوە لە ئەفغانستان و عێراق گەیشتووەتە پنتاگۆن و پلان لەو بارەیەوە دانراوە. فەرمانەکە ئەوەیە کە دەبێت تا پازدهی کانوونی دووەم، سەربازانی ئەمریکا لەو دوو وڵاتەدا بۆ دوو هەزار و پێنج سهد کەمبکرێنەوە و بکشێنرێنەوە. ئەمریکا لە ئەفغانستان چوار هەزار و پێنج سهد هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.