Erbil 16°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 05:58

مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی: پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان لەهەرێمی کوردستان لەوپەڕی بەرزیدایە

کوردستان TV
100%


مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان  په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ى  ڕۆژی زمان و كلتووری پێكهاته‌ی توركمان بڵاو كرده‌وه‌

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان: 

په‌یامی پیرۆزبایى سكرتێری په‌رله‌مان بۆ رۆژی زمان و كلتوورى پێكهاته‌ی توركمان

رۆژی ١٧ی ١١ی هەموو ساڵێک، رۆژی زمان و کلتووری پێکهاتەی تورکمانە، پەرلەمانی کوردستان بەبڕیاری ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٠، بەئامانجی پتەوکردن و دەوڵەمەندکردنی فرەیی کەلتووری لەهەرێمی کوردستان، ئەم رۆژەی وەک بۆنەیەکی فەرمی بۆ پێکهاتەی تورکمان دیاریکردووە، بەم بۆنەیه‌وە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم هاووڵاتییانی پێکهاتەی تورکمان دەکەین، زمان ناسنامەو کۆڵەگەی ژیان و مانەوەی نەتەوەییە، لەهەرێمی کوردستان زمانی فەرمی کوردییە، بەڵام بۆ ئێمەی پێکهاتەکان کە بەیاسا لەپەرلەمانی کوردستان دەرچوێندراوە، ئازادین کە بەزمانی دایکی نەتەوەی خۆمان بخوێنین و بنوسین، ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە کەپێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان لەهەرێمی کوردستان لەوپەڕی بەرزیدایەو بەیاسا مافەکانمان پارێزراوەو بەمانای مانەوەی نەتەوەییمانە.
پێویستە لەسەر هەموومان وەک پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و رێکخراوەکانی کۆمەڵگه‌ی مەدەنی و هەموو تاکێکی کۆمەڵگه‌ کەکار بکەین و هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە بۆ زیاتر پاراستنی زمان و فەرهەنگی نەتەوەییمان، چونکە هەر نەتەوەیەک کەسەربەخۆییشی نەبێت بەڵام زمانەکەی خۆی بپارێزێت هەرگیز لەناو ناچێت و رۆژێک دێت کەسەردەکەوێت و سەربەخۆیی خۆی بەدەست دەهێنێت.
مونا نه‌بی قهوه‌چی
سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان
١٧ی ١١ی ٢٠٢٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.