ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر هه‌ردوو شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق به به‌شداری نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ گفتوگۆ كردن بوو له‌باره‌ی دواپێشهاته‌كانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ،وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و ئه‌ندامانی شاندی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق ئاماده‌بوون. شایانی باسه رۆژی 9ی ئۆكتۆبه‌رێ 2020 هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال رێككه‌وتنێكیان واژۆ كرد كه پێشوازییه‌كی به‌رفراوانی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه و هیوای بۆ ئاواره‌كانی شنگال گه‌ڕانده‌وه تاكو بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان و دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ش سه‌قامگیر بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.