دوو لیوا له پۆلیسی فیدراڵی كه‌ركوك بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا به ئاراسته‌ی سنووری نێوان عێراق سوریا جووڵه‌یان پێكرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشكرای كردووه كه دوو لیوا له پۆلیسی فیدراڵی كه‌ركوك بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا به ئاراسته‌ی سنووری نێوان عێراق سوریا جووڵه‌یان پێكراوه.
سه‌رچاوه‌كه به‌شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه كه ئه‌ركی ئه‌م دوو لیوایه پاراستنی ته‌واوی سنووری ئیداری پارێزگای نه‌ینه‌وا-یه له‌به‌رامبه‌ر سنووری سووریا.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه هه‌وڵی ئه‌وه له‌ئارادایه له‌داهاتوودا ئه‌م دوو لیوایه بخرێنه سه‌ر هێزه‌كانی پاراستنی سنوور،چونكه هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: ئامانج له ره‌وانه‌كردنی ئه‌م هێزه بۆ پاراستنی زیاتری سنووره‌و چاودێریكردنی كرده‌كانی قاچاخچییه‌تی و دزه‌كردنه له‌نێوان سووریا و عێراق .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.