Erbil 23°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 08:34

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ویلایه‌تی خۆرئاوای سوماترای له‌ ئیندۆنێزیا هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦،٣ پله‌ له‌ ویلایه‌تی خۆرئاوای سوماترا له‌ ئیندۆنێزیا روویدا.

دامه‌زراوه‌ی كه‌شناسی و جیۆفیزیای ئیندۆنێزیا، بڵاویكرده‌وه‌ چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كه‌ناراوه‌كانی باشووری خۆرئاوا بووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ دووری ١٠٩ كیلۆمه‌تر له‌ قه‌زای تواپیژات له‌ ناوچه‌ی دوورگه‌كانی مینتاوایی سه‌ربه‌ ویلایه‌ته‌كه‌ و له‌ قووڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر روویداوه‌.

تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی بوون و نه‌بوونی‌ زیانی گیانیی یان ماددیی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.