لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: سەرجەم کارگەکانی قیمەکردن و دوکانی گۆشتفرۆشەکان ئاگادار دەکەینەوە، پابەندی رێنماییە نوێکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوبن.
وتیشی : وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاری داوە لەکارگەکانی ئامادەکردنی قیمە، قیمەکردن قەدەغە بکرێت هەروەها لە دوکانەکانی گۆشتفرۆشتندا قیمەی ئامادەکراوی تیادا نەبێت.
ئاماژی بۆئەوەشکردوه كه لەدوکانەکانی گۆشتفرۆشتندا تەنها ئەو کاتەی کڕیار داوای قیمە دەکات گۆشتی بۆ قیمە بکرێت بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.