شه‌وی رابردوو له پێكدادانێكی توندی نێوان دوو هۆز له به‌غدای پایته‌خت، سێ كه‌س كوژران و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیای عێراقی راگه‌یاندووه، كێشه‌یه‌كی نێوان رۆڵه‌كانی دوو هۆز له ناوچه‌ی شوعله‌ی به‌غدا به‌په‌له په‌ره‌ی سه‌ندوو بووه هۆی پێكدادنی چه‌كداری، كه تیایدا چه‌كی سووك و مامناوه‌ند به‌كار هات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه له ئاكامی پێكدادانه‌كه‌دا سێ كه‌س كوژراون و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.