Erbil 35°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 13:40

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە

کوردستان TV
100%



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە، سبەینێ چوارشەممە دانیشتوانی بەشێكی هەردوو گەڕەکی توی مەلیک و خەبات بۆ پێنج كاتژمێر كارەبایان نابێت". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌ كه‌  ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (توی مەلیک)  كه‌  دەکەونە سەر فیدەری (310) لەگەڵ گەڕەکی خەبات خوار گۆڕستان سەیوانی 1 کە دەکەونە سەر فیدەری (171)  سبەینێ چوارشە‌ممه‌ (18/11/2020) پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت، بۆیە لە كاتژمێر (7 ی بەیانی تا 12 ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان. 

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، كه‌  ئاگاداریشیان دەكەینەوە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە و لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكانیشیان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا پۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.