Erbil 35°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 13:31

لە پێناو پاراستنیان لە شکان دارەکانی هەولێر بەسترانەوە

کوردستان TV
100%


تیمی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لە پێناو پاراستنی دارەکان لە شکان، پرۆسەیەکیان بۆ بەستنەوەی بەشێک لە دارەکان لەناو پارک و دوورگە ناوەندییەکانی شاری هەولێر بەڕێوەبرد.

پرۆسەکە لە چەند شوێنێک بەڕێوە چوو، لە میانەیدا ئەو دارانەی کە تازە چێندراون یان مەترسی شکانیان لێ دەکرێت، بە بشێوەیەکی باش، بەسترانەوە، ئەمەش لە پێناو پاراستنی دارەکان و ژینگەی شار، کە لە وەرزی زستان و بەهۆی ڕەشەباوە ئەگەری شکانی دارەکان هەیە.


وێڕای قەیرانی دارایی، ساڵانە لەلایەن دامودەزگەکانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، چەندین هەڵمەتی فراوانی دار و گۆڵچاندن لە شار و شارۆچکەکان بەڕێوە دەچن و دواتر دار و گوڵەکان چاودێری و خزمەتی بەردەوامیان دەکرێت، بۆ ئەوەی گەشە بکەن یان لە شکان و لەناوچوون بپارێزرێن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.