به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت: هه‌واڵی هانده‌رمان پێگه‌یشتووه و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌وان به "وریاییه‌وه گه‌شبینن" له‌و ڤاكسینانه‌ی كه له مانگه‌كانی داهاتوودا ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
تێدرۆس گیبریسیوس ئادهانۆم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، له ناوه‌ندی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، له‌جنێڤه‌وه له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پسپۆرانی په‌تازانی رێكخراوه‌كه ئه‌نجامدا.
ئادهانۆم سه‌رنجی بۆ زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له جه‌مسه‌ری باكوور راكێشا و رایگه‌یاند: له ئێستادا زۆر نیگه‌رانین له زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له چه‌ند وڵاتێكدا. به تایبه‌تی له ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا كه كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و سیسته‌می ته‌ندروستی له داڕمان نزیكده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ساڵی ٢٠٢١دا پێویستیان به ٢٣ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلاره بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
سه‌باره‌ت به كاره‌كانی ڤاكسینی كۆرۆناش، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، دكتۆر تێدرۆس گیبریسیوس ئادهانۆم، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هه‌واڵی "هانده‌ر"مان پێگه‌یشتووه و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌وان به "وریاییه‌وه گه‌شبینن" له‌و ڤاكسینانه‌ی كه له مانگه‌كانی داهاتوودا ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
دكتۆر تێدرۆس گیبریسیوس ئادهانۆم گوتیشی: ئێستا كاتی خاوبوونه‌وه نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.