له‌ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای دهۆك - تەلوە كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئازاد ته‌ها وته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌سه‌ر ڕێگای نێوان دهۆك - تەلوە له‌ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێل كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
وته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك راشیگه‌یاند: هەر بەهۆی ڕووداوەكەوە زیانی زۆر بەر هەرسێ ئۆتۆمبێلەكە كەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.