Erbil 35°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 13:31

سیروان سیرینی: دڵنیام سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق قەناعەتیان بەو بڕیارە نەبووە

کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و ئەو هەوڵانەی كە دەدرێن بۆ سزادانی هەرێم سـیروان سـیرینی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عـێراق رایگەیاند نیگەرانیین بەو بڕیارانەی كە بەمشێوەیە دەدرێت دژ بە خەڵكی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی ئەو بڕیارەی دوایی كە درا بە بڕینی بەشە بودجەی هەرێم، بەڵام كیشەكە تەنها پەرلەمانی عێراق نیە و ئەو بەرپرسی یەكەم نیە لەو كێشەو گرفتانە.

لەم مبارەوە روونیكردەوە كە دبلۆماسیەتی هەرێمی كوردستان، بۆشاییەكی زۆر گەورەی هەیە لە بەغدا، نەتوانراوە ئەو واقیعە بگاتە شەقامی عێراقی. بۆیە هیمەتێكی گەورەی دەوێت ئەویش پێویستە سەركردەی بەهێز لە بەغدا بوونی هەبێت و حەقیقەتی هەرێمی كوردستان بگەیەنن و بتوانن بەرگری لێ بكەن پێویستە لەو بابەتانە پەیوەندی تەندروست هەبێت لەگەڵ پارتەكانی عێراق بۆ ئەوەی بڕیاری راست و تەندروست بدرێت.

هەروەها پێویستە لێژنەكان زیاتر بەهێز بكەین بۆ ئەوەی بتوانیین مافە داراییەكان و تەواوی شایستە داراییەكان بۆ ساڵی 2021 مسۆگەر بكەین. راشیگەیاند كە نووسینەوەی دەستوور، جێگیركردنی ئەو بەندو ماددانەی كە مافەكانی كوردی تیا جێگیركرا گرنگترین دەستكەوت بوون بۆ ئەو سەركردانەی كورد كە لە بەغدا بەدەستیان هێنا، بەلام دواتر لە خولی یەكەم و دووەم و سێیەمی پەرلەمانی عێراق وردە وردە تا ئەمڕۆ كاریگەریان لە بڕیارەكان كەمتر بووە.

بۆیە بەهێزكردنی سەركردەكان بۆ بەغدا زۆر پێویستە، ئەوە وا دەكات زیاتر مافەكانی كورد دەستەبەر دەكرێت. سەبارەت بەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق سیرینی گوتی: دڵنیام سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكایەتی حكومەتی عێراق قەناعەتیان بەو بڕیارە نەبووە، ئەوەی كرا زوڵمێكە بەرامبەر بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەپێی دەستوور ئێمە شەریكین لە عێراق، بەڵام بە حوكمی واقیعی سیاسی ئەو وڵاتە ئەو جۆرە بڕیاریانە دەدرێت.

هه‌روه‌ها سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 رایگەیاند، ئەگەر بتوانیین هەوڵی جیدی بدەین لە پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران ئەوكات دەتوانیین مافەكانی هەرێمی كوردستان جێگیر بكەین، بەڵام پێویستیمان بەوه‌یه‌ كاراتر كار بكەین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.