بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدهگهێنێت بەبڕی زیاتر لە پێنج ملیار دینار پرۆژەیه‌كى كارەبا جێبەجێ دەكرێت كه ئه‌وه‌ش باری سه‌ر وێستگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
لهراگهیاندراوێكدا كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى دابه‌شكردنى كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ى بار زۆرى به سه‌ر فیده‌ره‌كان و سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى، له‌سه‌ر بودجه‌ى داهاتى له‌سه‌دا هه‌شتی كاره‌با و بەبڕی پێنج ملیار و هه‌شتا و دوو ملیۆن و سه‌د و هه‌شتا و پێینج هه‌زار دینار پرۆژەی كارەبا جێبەجێدەكرێت.
راشیدهگهیهنن كه پرۆژه‌كه‌ش بریتیه له دانان و كڕینى سێ وێستگه‌ى مۆبایلی بۆ سلێیمانى و چه‌مچه‌ماڵ و سه‌ید سادق كاره‌بای سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه پرۆژه‌كه‌ش لەلایەن كۆمپانیایه‌كه‌وه جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره لەماوەی (چوارسه‌د) رۆژدا تەواو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.