گووته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: بریار دراوه شاندێكی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ناردنی پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
جووتیار عادل گووته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسی كارسازان قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و ڕایگه‌یاند كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌یه پاڵپشتی كارسازان ده‌كات بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری كوردستان.
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن به‌غداوه گووته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێمه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریار دراوه كه شاندێكی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ناردنی پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌ركاتێك پاره‌كه بگات ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.