Erbil 34°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 17:54

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بە‌غدا: عێراق 320 ملیار دینارەکە دەنێرێت

کوردستان TV
100%


سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بە‌غدا رایدەگەیەنێت، دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، بڕیارە بەغدا 320 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
 
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بە‌غدا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچە کراوە، دوای دابەشکردنی مووچە بڕیارە بەغدا 320 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بنێرێت.
 
ئاماژە بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا شاندێکی حکومەتی هەرێم  سەردانی بەغدا بکات.
 
هاوكات ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند  بەغدا پابەندە بە ناردنی 320 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان و ناکرێت جیاوازی بکرێت لەنێوان فەرمانبەرێک لە بەسرە و فەرمانبەرێک لە هەولێر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.