لەسەر سکاڵاى ئاژەڵدۆستان لیژنەکانى قائیمقامیەت بە هاناى سەگێکەوە دەچن لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و ئاژەڵدۆستان، لیژنە هاوبەشەکان بەهانای سەگێکەوە دەچن کە لە دۆخێکى تەندروستى و ژینگەیەکى خراپ‌دا بوە.
ئەمڕۆ دوشەممە، شۆرش کەمال، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سێمانی رایگەیاند: لەرێی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و ئاژەڵدۆستانى شارى سلێمانییەوە لیژنە هاوبەشەکان ئاگادار کراوەتەوە لە هه‌بونی سەگێکى جۆری (مەڵتیس) له یەکێک لە سەیرانگاکان، کە لە ژینگە و تەندروستییەکى خراپ‌دا بوە و شوێنى مانەوەکەى شیاوى جۆرى ئاژەڵەکە نەبوە.
وتیشی: دواى به‌دواداچونی لیژنەی باڵا و سەدانكردنی شوێنەکە ده‌ركه‌وت، سەگەکە له بارودۆخێكی زۆر خراپدایه و ته‌نانه‌ت به‌پێی پێویست خواردنی رۆژانەى تەندروستى بۆ دابین نه‌كراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵه ماڵییه و له‌ناو ماڵدا به‌خێو ده‌كرێت و بۆ ژیان ژینگەى تایبەتى پێویستە.
رونیكرده‌وه: پێویسته ئه‌و كه‌سانی ئاژه‌ڵی جوانی له‌ماڵه‌كانیاندا به‌خێوده‌كه‌ن، زوزو پشكنینان بۆ ئه‌نجام بدەن تا دڵنیابنه‌وه كه هه‌ڵگری ڤایرۆس و نه‌خۆشی نین. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لە ئێستادا لیژنه‌كه خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه ده‌ستبه‌جێ ئاژه‌ڵه‌كه لەو ژینگە نەشیاوە بباته‌وه دەرەوە و لە ماڵەکەى خۆیدا بە شێوازێکى تەندروست و شیاو بەخێوى بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.