ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا "سانا" بڵاوی كردهوه كه 50 تانک و زرێپۆشی سەر بە هێزەکانی ئەمریکا بەڕێکەوتن بەرەو خاکی عێراق.
ئاژانسهكه رایدهگهێنێت كه کاروانێکی سەربازیی کە پێکهاتبوو لە 50 ئۆتۆمبێل و تانک و زرێپۆشی ئەمریکی لە رێوشوێنێکی ئەمنی زۆر توند بەدرێژایی رێگاکە هەمووی لە دەروازەی وەلیدەوە خاکی سووریایان بەرەو خاکی عێراق بەجێهێشت.
ئەم جووڵەیە لە کاتێکدایە کە پێشتر کریستۆفەر میلەر، وەزیری بەرگریی یٔەمریکا بەوەکالەت لە پەیامێکیدا بە هێزەکانی وڵاتەکەی راگەیاند و گوتی: ئێستا کاتی گەڕانەوەیە بۆ ماڵەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.