Erbil 22°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 22:27

به‌ ملیۆنان هاووڵاتی عێراقی به‌ره‌و هێڵی هه‌ژاری ده‌رۆن

کوردستان TV
100%

به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووری به‌ر عێراق كه‌وتووه‌ و به‌ ملیۆنان هاووڵاتی عێراقیش به‌ره‌و هێڵی هه‌ژاری ده‌رۆن.

بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات، كۆرۆنا زیانی زۆری به‌ ئابووری عێراق گه‌یاندووه‌ و ملیۆنان هاووڵاتی به‌ره‌و هه‌ژاری ده‌بات.

جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ژمارەی هەژاران لە عێراق لە بەرزبوونەوە دایە و بەپێی دوایین ئامار ژمارەكە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 500 هه‌زار هاووڵاتی.

ئاشكراشی كردووه‌ له‌ ساڵی 2020 رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ئابووری ئه‌مساڵ 9.5 له‌ سه‌د بووه‌.

بانکی نێودەوڵەتی ده‌شڵێت، داهاتی حكومەتی عێراق بە ڕێژەیچل و حه‌وت له‌ سه‌د دابەزیوە، بۆیە چاكبوونەوەی دۆخی ئابووریی ئەو وڵاتە تەنها بەندە بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكان، چونكە گەورەترین داهاتی عێراق لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دابین دەكرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.