سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی كورستان رایدەگەیەنێت، لە هەرێمی كوردستان هیچ گرفتێكی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ نییە و هەرێمی كوردستان بووەتە سەرچاوەی خۆراك و كەلوپەل و لێرهوه خۆراك بۆ شارەكانی عێراق دەچێت.
شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی كوردستان رایگەیاند: ئەمساڵ رێژەی هاوردەكردنی خۆراك و كەلوپەل لە مەرزەكانی سنووری هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، تا ئاستێكی زۆر باش بووە و لە وڵاتانی دراوسێوە خۆراك و كەلوپەلی پێویست هاوردەكراوە و بەردەوامیشە.
گووتیشی بەهۆی كێشە لە چەند مەرزێكی شارەكانی عێراقەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەروەها بوونی كێشە و رۆتین، كە لەو مەرزانە بۆ بازرگانانی عێراق دروست دەكرێت، ئێستە هەرێمی كوردستان بووە بە ڕێگەیەكی بازرگانی و خۆراك و كەلوپەل لەوێوە بۆ شارەكانی عێراق دەچێت، بەتایبەتی لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل، بۆیە بازرگانانی عێراق سوودێكی زۆر لە مەرزەكانی هەرێم وەردەگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.