Erbil 20°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 00:13

نێچیرڤان بارزانی: کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌غدا شێوازی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بگۆڕێت

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ ئه‌و پێشهاته‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕوویدا و یاسای قه‌رز بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان به‌ بێ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی كورد په‌سه‌ند كرا.

گوتیشی: ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌ شكست ناوده‌به‌ین و ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕوویدا بۆ ئێمه‌ موفاجئه‌یه‌كی گه‌وره‌ بوو.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هه‌رێمی کوردستان بە هەموو جۆرێک ئامادەیە لەسەر هەموو کێشەکان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ و رێککەوتن بکات. کاتی ئەوەش هاتووە بەغدا شێوازی مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بگۆڕێت.

 

 

نوێده‌كرێته‌وه‌....

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.