ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتی "جووتیاره نموونه‌ییه‌كه‌ی" هه‌ڵه‌بجه و به‌شداری ژماره‌یه‌ك له جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ژێر دروشمی "هه‌نگاونان بۆ بایه‌خدان به به‌رهه‌می ناوخۆیی"، فێستیڤاڵی هه‌نار له پاركی شانه‌ده‌ر له هه‌ولێر كرایه‌وه.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا جگه له هه‌نار، چه‌ندین به‌رووبوومی دیكه‌ی خۆماڵی نمایشكراون، هاوكات به‌شێكی فێستیڤاڵه‌كه ته‌رخانكراوه بۆ نمایشكردنی كاره ده‌ستییه‌كان و كارسازان به گرنگییه‌وه باس له به‌شداریكردنییان له فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ به بازاڕكردن و ره‌خساندنی هه‌ل یكار بۆ گه‌نجان.
فێستیڤاڵی هه‌نار ماوه‌ی دوو رۆژ له شاری هه‌ولێر ده‌خایه‌نێت، رۆژانه له كاتژمێر نۆی به‌یانی تا ١٠ی شه‌و كراوه‌یه و هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.