Erbil 26°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 02:24

له‌هه‌ولێر و دهۆک زیاتر ده‌بارێت ، بارانبارین دەست پێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وا  بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیاند

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15 ى 11 ى 2020 ، ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور و پاشان نیمچە ھەور.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لە ئەنجامى درێژبوونەوەى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست سبەى دووشه‌ممه‌  هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى  باران بارین .

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ لە کاتەکانى نیوەڕۆ باران بارین دەست پێ دەکات سەرەتا ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک پاشان درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى تر . 

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پێشبینى  باران بارین بۆ تەواوى ناوچەکەمان هەیە , سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر بارانى زیاتر دەبێت لە ئێوارەى رۆژى دووشەممە باران بارین لەسەر ناوچە شاخاویەکان دەمێنێتەوە و  نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 2 تا 3 پلەى سیلیزى  .لە شەودا کاریگەرى ئەم باران بارینە کۆتاى دێت .

1111

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.