وه‌زاره‌تی كوشتوكاڵی عێراق ده‌ڵێت : بۆ رێگریكردن له بیابانبوون، وڵات پێویستی به رواندنی 14 ملیار دره‌خت هه‌یه .
حه‌مید نایف،وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باح –ی نیمپه فه‌رمی راگه‌یاندووه، بۆ رێگریكردن له بیابانبوونی وڵات، پێویستمان 14 ملیار دره‌خت هه‌یه .
هه‌روه‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌م ژماره‌یه‌ش وا به ئاسانی ده‌سته‌به‌ر نابێت،ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی روون له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌بێت.
حه‌مید نایف ده‌شڵێت : پێویسته ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌بواری نه‌وت كارده‌كه‌ن،له‌ناوچه‌ی كاركردنیاندا داری زۆر بڕوێنن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوه‌تی بگۆڕێت و ژینگه‌یه‌كی باش فه‌راهه‌م ببێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.