پۆلیسی گهرمیان رایگهیاند: بههۆی فرۆشتنی ماسی خراپ، چوار تۆمهتباریان دهستگیركرد، لە هەفتەبازاڕی کەلار تێکەڵاوی ماسی تەندروستیانکردبوو دەیانویست بەهاووڵاتیانی بفرۆشنەوە.
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی پۆلیسی گهرمیان هاتووه، ڕۆژی هەینی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەهەفتەبازاڕ (مەزادخانە)ی کەلار دەستیان گرت بەسەر 100 کیلۆ ماسی خراپ بوو کە بۆ خواردن شیاو نەبووە و لەدەرەوەی سنوری کەلار هێنرابوون لە هەفتەبازاڕی کەلار تێکەڵاوی ماسی تەندروستیانکردبوو دەیانویست بەهاووڵاتیانی بفرۆشنەوە.
لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 368 چوار تۆمەتبار دەستگیرکران و سەرجەم ماسیە خراپووەکان ڕادەستی لیژنەی چاودێری قایمقامیەتی کەلار کران دواتر لەلایەن ئەولیژنەیەوە لەناوبران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.