Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 04:26

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: لەبارەی یاساکەی پەرلەمانی عێراق دەبێ مامەڵە لەگەڵ ئەمری واقیع بکەین

کوردستان TV
100%


رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە پەسەندكردنی یاسای قەرز و پەراوێزخستنی داخوازییەكانی كورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت دەبێت مامەڵە لەگەڵ واقیع بکەین و ئەوە بە هەند وەربگرین کە لە بەغدا ڕوویدا.

ئەمڕۆ شەممە 14-11-2020 رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەبێت سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان  هەڵسەنگاندن بۆ بابەتی تێپەڕكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بكەن و  دەبێت ئەو بابەتە بە هەند وەربگرن.

 راشیگه‌یاند كه‌ وەك سەرۆكی پەرلەمان پێم باشە مامەڵە لەگەڵ واقیعدا بكەین، زۆرینە و كەمینە لە هەرێمی كوردستانیش هەیە، زۆرینەیەك دەنگی داوە دەبێت لەگەڵ ئەو واقیعەدا مامەڵە بكەین.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بانگهێشتی كۆبوونەوەی نێوان سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان و نوێنەرەكانی كورد لە بەغدا كراون بۆ سبەینێ بەڵام دڵنیا نین لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە.

 سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت دەبێت ئاگادار بین هەر گرژی و شەڕێک لە ناوخۆماندا لە بەرژەوەندیی وڵاتانی تر دەبێت. 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.