ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه به‌رده‌وام نوێترین ئاماره‌كانی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه له نوێترین ئاماردا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو كه تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٣٠٩ هه‌زار و ٧٠٣ كه‌س له جیهاندا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٥٣ ملیۆن و ٧٦٦ هه‌زار و ٧٠٧ حاڵه‌تی توشبوونیش تۆمار كراون.
هه‌روه‌ها ٣٧ ملیۆن و ٥٣٥ هه‌زار و ٢٩٣ توشبووی ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.
١٤ ملیۆن و ٩٢١ هه‌زار و ٧١١ توشبووی دیكه‌ش چاره‌سه‌ریان به‌رده‌وامه.
زۆرترین حاڵه‌تیش له ئه‌مریكا تۆمار كراوه كه ١١ ملیۆن و ٦٦ هه‌زار و ٥٤٦ حاڵه‌تی توشبوون و ٢٤٩ هه‌زار و ٩٩٨ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.