جارێكی دیكه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو پاسه‌وانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڵاو ده‌بێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی واشنت پۆست بڵاویكردۆته‌وه كه 130 ئه‌ندامی ده‌زگای خزمه‌تی نهێنی ئه‌مریكا كه راسپێردراون به پاسه‌وانیكردنی دۆناڵد تره‌مپ و جۆبایدن له‌میانه‌ی تێكه‌ڵ بوونیان به كه‌سانی تووشبوو،تووشی كۆرۆنا بوون.
به‌گوێره‌ی ئاژنس هه‌واڵی فرانس پرێس، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو پاسه‌وانه‌كاندا دوای ئه‌وه بووه كه ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌میانه‌ی گه‌شته‌كانیان بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێستا و كاندیدی دیموكراته‌كاندا بووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز رایگه‌یاندووه، له‌هه‌فته‌كانی رابردوودا ده‌ركه‌وتووه كه نزیكه‌ی 30 ئه‌ندامی ده‌زگای خزمه‌تی نهێنی ئه‌مریكا، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.