دۆناڵد تره‌مپ پـێیوایه ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له مانگی چواردا بۆ خه‌ڵكی به گشتی له ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
دۆتاڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ هه‌ینی له كۆشكی سپی وتارێكی پـێشكهشكرد و گوتی: ئه‌و كاره‌ی به 8 هه‌تا 10 ساڵ ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی توانیویه‌تی له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی ئه‌و ڤاكسینهیه كه كۆمپانیای فایزه‌ری ئه‌مه‌ریكایی و بایۆنتیكی ئه‌ڵمانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند كه به ڕێژه‌ی 90% كاریگه‌ری هه‌یه.
هه‌روه‌ها ترامپ گوتی : پـێشبینی نه‌ده‌كرا ئه‌م ڤاكسینه‌ی فایزه‌ر هێنده سه‌ركه‌وتووبێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له ماوه‌یه‌كی كورتدا به ملیۆنان ده‌رزی ڤاكسینه‌كه به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و سه‌ره‌تا له‌و كارمه‌ندانه ده‌درێن كه له هێڵی پـێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ن و پاشان ده‌درێت له كه‌سانی به ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژده‌میان هه‌یه. گوتیشی پـێیوایه له مانگی چواردا بۆ خه‌ڵكی به گشتی له ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌به‌رده‌بێت.
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.