ڕێبه‌ر ڕۆسته‌م، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی هۆرۆسكۆپ له شاشه‌ی كوردستان تیڤی، ئه‌مشه‌و له میانه‌ی لێكدانه‌وه فه‌له‌كییه‌كان ڕایگه‌یاند: له بەرواری ۱٤ی۱۲ی۲۰۲۰ دیاردەی خۆرگیرانی تەواو ڕودەدات لە پلەی ۲۳ی بورجی کەوان لە کاتژمێری ۱۹:١٥ دەقیقە کە لە کوردستان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابێنرێت و مانگ بەتەواوی پێش خۆر دەگرێت.
هه‌روه‌ها رێبه‌ر رۆسته‌م ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا له 30/11/2020 مانگ گیرانى نیمچه‌یى له هه‌ندێك شوێنى وه‌ك ئه‌مریكاى باشور و یابان دروست ده‌بێت به‌ڵام به هه‌مان شێوه له كوردستان نابیندرێت
ڕاشیگه‌یاند: دیاردەکە لەڕووی فهلەکیەوە واتە مانگ دەکەوێتە نێوان زەوی و خۆر و بەری خۆر دەگرێت ، ئەم دیاردە فەلەکیە دوایین دیاردەی خۆرگیرانی ئەمساڵە لە دوای خۆرگیرانەکەی بەرەبەیانی ۲۱ی٦ی۲۰۲۰ کە لە کوردستانی خۆمان بینرا بەڵام ئەمجارە تەنها لە وڵاتانی باشووری ئەمریکاو زەریای هێمن و ئۆقیانۆسی ئەتڵەسی دەبینرێت.
بۆ درێژه‌ی ورده‌كارییه‌كان له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه بینه‌ری ته‌واوی به‌رنامه‌كه به.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.