لە پێناو بەرەوپێشچوونی ئاستی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا گەڕانەوەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان جێبەجێ دەكرێت و دامودەزگە شارەوانییەكانیش لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان دەستكراوەتر دەبن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هاتووه، لە كۆبوونەوەیەكیدا لە شاری دهۆك لەگەڵ پارێزگاری دهۆك و سەرۆكی ئەنجوومەن و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی داموزدەزگە حكوومییەكانی پارێزگەكە، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تیشكی خستە سەر 15%ی داهاتی شارەوانییەكان، گوتی: گەڕانەوەی 15ی داهاتی شارەوانییەكان لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا جێبەجێ دەكرێت و سەبارەت بە كاریگەری گەڕانەوەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان لەسەر خێرایی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی شارەوانی، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتیشی: گەڕانەوەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان وا دەكات كە دامودەزگەكانی شارەوانی لە پێناو بەرەوپێشچوونی ئاستی خزمەتگوزارییەكان، دەستكراوەتر بن و لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو داهاتی 15%ی شارەوانییەكان دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی شارەوانی و زیاتر دەتوانن خزمەتی هاووڵاتییان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.