سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری به‌غدا رایگه‌یاند شه‌وی رابردوو مه‌فره‌زه‌كانی سوپای عێراق له باكووری شاری به‌غدای پایته‌خت ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی چه‌كداری تیرۆرستان بوونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا دوو ئه‌ندامی ئه‌و هێزانه بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندووه چه‌كدارانی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆرستی داعش به چه‌كی سووك هێرشیان كردۆته سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كی سه‌ر به سوپای عێراق له ده‌وروبه‌ری قه‌زای تاڕمییه له باكووری شاری به‌غدا، له ئه‌نجامدا دوو سه‌ربازی سوپای عێراق به سووكی بریندار بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه دوای ڕووداوه‌كه هێزێكی زۆری ئه‌منی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تیرۆرستان و برینداره‌كانیش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.