سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بەیاننامەیەكی لەبارەی تێپەڕاندنی یاسای قەرز بەبێ بەشداری كورد بڵاوكردەوە و رایگه‌یاند: تێپەڕاندنی یاساكە بێ كورد پێشینەیەكی مەترسیدارە.
راگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی دارایی
هەرچهنده یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی دارایی کارێکی پێویست بوو بۆ دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ سێ مانگی داهاتوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نابردن بۆ قه‌رز چاره‌سه‌رێکی بەردەوام نییه. بۆیە جه‌خت له‌رێگه‌چاره‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه که رێگه له‌دووباربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگرێت، چونکه قەرزکردن به‌ته‌نها به‌س نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه، به‌ڵکو پێویسته پشت به چاکسازییه‌کی گشتگیر ببه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی قه‌یرانه‌که و پارێزگاری له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌کو ئه‌وله‌ویه‌تێکی بێچه‌ندوچوون.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م یاسایه بێ ره‌چاوکردنی سازانی نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستی کورد په‌سه‌ندکرا و تێپه‌ڕێندرا. ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیداره لە کاری سیاسی عێراقدا. دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عێراق به‌بێ چاره‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم کارێکی ناته‌واوه، چونکه ئه‌وانیش هاووڵاتی عێراقن و مافه‌کانیان له‌ده‌ستووردا جێگیرکراوه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه پێویستە فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوی هاووڵاتیان به‌دووربن له‌و ململانێی سیاسیه‌ی که وڵاتی به‌م رۆژه گه‌یاندوه.
لێره‌شه‌وه ته‌ئکید له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه، به‌دیاریکراویش دۆسیه‌ی نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و به‌گوێره‌ی ده‌ستوور که دادپه‌روه‌ری و مافی هاووڵاتیبوون بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی ئێستا وڵاته‌که‌مان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌هه‌موو لایه‌کمان ده‌خوازێت که یه‌کریز و هه‌ماهه‌نگ بین و دووربین له ووروژاندنی تایفی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی، میلله‌ته‌که‌مان ده‌یه‌ها ساڵ نه‌هامه‌تی چه‌شت به‌ده‌ست ئه‌م جۆرە گوتار و سیاسه‌ته‌وه و نه‌بوونی حوکمڕانیه‌کی دروست و دورکه‌وتنه‌وه له‌بنه‌مای هاووڵاتی بوون.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.