رۆژی چوارشەممە 11/11/2020، لە رۆژی مەڕاسیمی ئاگریندا، لە شاری جەدەی سعوودیە تەقینەوەیەك لە گۆڕستانی كەسانی غەیرەموسڵماندا روویدا و بە هۆیەوە حەوت كهس برینداربوون.
ئهمرۆ ههینی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەكەی ڕۆژی چوارشەممەی سەر گۆڕستانێكی شاری جەددەی سعودیەی ڕاگەیاند كە بەهۆی هێرشەكەوە حەوت كەس برینداربوون.
تەقینەوەكە لەمیانەی مەراسیمی ساڵیادی كۆتایی هاتنی جەنگی یەكەمی جیهاندا ڕوویدا كە باڵیۆزە بیانییەكان لە شاری جەددە بەشدارییان تێدا كرد بەهۆی تەقینەوەكەوە ژمارەیەك هاولاتی برینداربوون.
ههروهها سهرلهبهیانی ڕۆژی پێنجشەممە رۆژ دواتر كۆمەڵێك چەكداری نەناسراو تەقەیان لە باڵیۆزخانەی سعودیە كرد لە هۆڵەندا بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە .
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساوە بڵاویكردەوە، هێرشێك لە شاری جددەی سعودیە ڕویدا و برینداربوونی ژمارەیەك كەسی لێكەوتەوە.
ههروهها رۆیتەرز ئاماژهی بهوهشكردووه وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا كردبوو بۆ هێرشەكەى جددە لەكاتی ئاهەنگی یادكردنەوەی كۆتاییهاتى یەكەمین جەنگی جیهانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.