سیرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بڕوای خۆی ده‌ربڕی كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێرراوی ئه‌مریكا هه‌مان سیاسه‌تی سه‌رده‌می باراك ئۆباما ده‌بێت.
لاڤرۆڤ ڕوونی كرده‌وه ئه‌مریكا به ڕه‌وشێكی دابه‌شبووی ناله‌باردا تێده‌په‌ڕێت و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناكرێت گۆڕانكاریی زۆر له سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر به ڕووسیا ڕووبدات ئه‌گه‌ر جۆ بایدن ده‌ست به‌كاربێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه سیاسه‌تی بایدن له سیاسه‌تی سه‌رده‌می ئۆباما جیاوازتر نابێت به تایبه‌تی له دۆسیه‌ی په‌یوه‌ست به ئێران و كه‌شوهه‌وا، هه‌ڵبه‌ت حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما له په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی كه‌شوهه‌وا له‌پاریس به‌شداری كرد‌و له پشته‌وه‌ی ئه‌و ڕێككهوتننامهیهوهیش بوو كه سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران مۆركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.