لەژێر گوشاری لایەنگرانی عه‌ره‌بی، عەمید رزگار تەپەلو لە پۆستی بەڕێوەبەری خێزانی لادرا (کە بەنەتەوە کوردە)، لەشوێنی ئەو ئه‌فسه‌رێكی عه‌ره‌ب دانرا.
بە پلانی ئیدارە بە زۆر سەپێندراوەکەی کەرکووک، کورد پۆستێکی دیکە لە دەستدا، عەمید رزگار تەپەلو بەرێوەبەری بەشی توندوتیژی خێزانی لە پۆلیسی کەرکووک لە شوێنەکەی دوور خرایەوە لە شوێنەکەی ئه‌فسه‌رێكی عەرەب دانراو کەوا ئەمیش لە درێژەی سیاسەتی بە عەرەبکردنی کەرکووکەوە کەوا لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017وە بە پلانی راکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک و بە ھاوبەشی عەرەبی شۆڤینی دەستی پێ کردووە و سیاسەتەکە بەردەوامە.
شایه‌نی باسه به‌هۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017وە تاوه‌كو ئێستا كورد چه‌ندین پۆستی له ده‌ستداو له‌م شاره ئه‌و شوێنی ئه‌وان كه‌سانی عه‌ره‌ب و توركمان دانراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.