لە بەريتانيا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣٣ هەزار و ٤٧٠ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراوە و بەمشێوەيە ئەو ژمارەيە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوه تا ئێستا بۆ يەكەم جارە ژمارەى تووشبوونى رۆژانە ٣٠ هەزار حاڵەت تێپەڕێنێت.
بە گوێرەى ئامارەكانى وەزارەتى تەندروستيى بەريتانيا، ژمارەى حاڵەتەكانى گيانلەدەستدان، بههۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٥٩٥ حاڵەت زياديكردووە و گەيشتووەتە ٥٠ هەزار و ٣٦٥ حاڵەت.
لە بەریتانیا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٣٣ هەزار و ٤٧٠ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە کە ژمارەى پێوانەیی تووشبوونى رۆژانەيە و كۆى گشتيى حاڵەتەكانى تووشبوون بەرزبوويەوە بۆ يەك مليۆن و ٢٩٠ هەزار و ١٩٥.
لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٣٧٧ هەزار و ٦٠٨ پشكنينى كۆرۆنا ئەنجامدراوە، كۆى گشتى پشكنينە ئەنجامدراوەكان بە دووبارەكراوەكانەوە گەيشتە ٣٤ مليۆن و ٨٧١ هەزار و ٣٨٧ پشكنين.
هەر بە پێى ئامارەكان چارەسەرى پزيشكيى ١٤ هەزار و ٣٠ تووشبوو لە نەخۆشەخانەكان بەردەوامە كە هەزار و ٢٦٨ نەخۆشيان لە ژێر چاودێرى چڕدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.