له په‌یامێكدا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز و بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی عێڕاقڕایگهیاند: به‌داخه‌وه له‌به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 12/11/2020 لایه‌نه شیعی و سوننه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق به‌بێ به‌شداری لیسته كوردستانیه‌كان وبێ ڕه‌چاو كردنی هیچ بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش و شه‌راكه‌ت و ته‌نانه‌ت ڕه‌چاو نه‌كردنی ماف و شایسته‌ی دارایی و موچه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش كه به‌پێ ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیڕاق به‌شێكه له‌هاوڵاتیانی عێڕاقی ، یاسای قه‌رزی تێپه‌ڕاند كه ده‌سه‌ڵات ده‌دات به وه‌زیری دارایی بۆ قه‌رز كردن بۆدابین كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێڕاق ،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه دژی بنه‌ماكانی پێكه‌وه ژیان و شه‌ڕاكه‌ت وعێڕاقی تازه‌یه ، له‌هه‌مان كات ئه‌و چه‌ند خاڵه ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ ڕای گشتی عیڕاقی و هه‌رێمی كوردستان ولایه‌نه سیاسیه به‌شداره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی له عێڕاق.
- سه‌ره‌تا هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوویی لیسته كوردستانیه‌كان به‌رز ده‌نرخێنین كه‌به‌یه‌كه‌وه تا به‌ره‌به‌یان پارێزگاریان له‌ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوو هه‌موو هه‌وڵێكیان دا تا ئه‌و بڕگه‌یه دوابخرێ كه تایبه‌ته به‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام به‌داخه‌وه لیسته‌كانی شیعه‌و سوننه گوێ یان به‌هیچ ڕێكه‌وتن و بنه‌مایه‌كی شه‌راكه‌ت نه‌داو یاساكه‌یان به‌بێ كورد تێپه‌ڕاند.
- داوا له جه‌نابی سه‌رۆك كۆماری عێڕاق به‌ڕێز دكتۆر برهم ساڵح ده‌كه‌ین كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌پێ ی ده‌ستور پارێزه‌ری ده‌ستورو مافه‌كانی هاوڵاتیانی عێڕاقه‌و له‌هه‌مان كات نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانه له‌به‌غدا كه ئه‌و یاسایه ڕه‌ت بكاته‌وه‌و بیگه‌رێنته‌وه بۆ په‌رله‌مان له پێناو ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتری گفتوگۆ‌و ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا.
- له‌كاتیكدا له‌ماوه‌ی ڕابردوو زه‌مینه‌سازی باش هه‌بوه بۆ گفتوگۆ‌و ڕێكه‌وتن له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نی عێڕاقی و هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندان دانیشتن و سه‌ردانیش ئه‌نجام دراوه له‌لایه‌ن شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا ، پێویسته حكومه‌تی عێڕاق و لایه‌نه سیاسیه‌كان بگه‌رێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و ئه‌و ڕێكه‌وتن و گفتوگۆیانه درێژه پێ بده‌ن و بیكه‌ن بنه‌ما بۆ رێكه‌وتن وگه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
- ناكرێ و ڕێگه پێدراو نیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پرسی موچه‌و قوتی ژیانی خه‌ڵك تێكه‌ڵ به هه‌ڵوێستی سیاسی و جیاوازیه‌كان بكرێت ، چونكه پرسی موچه به‌پێ ی ده‌ستورو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ به‌شێكه له‌ماف و شایسته‌ی هاوڵاتیان و موچه خۆران وهیچ بیانوهك نیه بۆ ڕاگرتن و نه‌ناردن .
- پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ڕێكه‌وتن و گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوهندو لایه‌نه سیاسیه‌كان ، له‌ڕێگه‌ی ناردنی شاندێكی دبلۆماسی و شاره‌زاوه درێژه به‌دانوستان بده‌ن له پێناو دابین كردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
12 نۆڤێمبری 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.