جێنین ھێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، ئهمڕۆ پێنجشهممه 12ی نۆڤهمبهری 2020 سهردانی شاری كهركوكی كرد و لهگهڵ پارێزگاری بهزۆر سهپێنراوی كهركوك كۆبووهوه.
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان، جێنین ھێنیس پلاسخارت دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاری بهزۆر سهپێنراوی کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت چەند پرسێکمان تاوتوێ کرد لەوانە؛ پرسی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە کات و ساتی خۆیدا و گرنگی بەشداریکردنی سەرجەم پێکھاتەکان لە ھەڵبژاردنەکاندا، ئەمە دەرفەتێکی گرنگە لەبەردەم خەڵکی بۆ دیاریکردنی نوێنەری راستەقینەی خۆیان لە ناوچەکانی خۆیان".
لەسەر کەیسی ئاوارەکان، جێنین ھێنیس پلاسخارت ڕایگهیاند: مەلەفی ئاوارەکان دابخرێت بەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، هەروەها دەبێت خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان بۆ فەراھەم بکرێت بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان".
لەسەر کەیسی ونبوەکانیش گوتی کە لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی کەیسی ئەو ونبوانە چارەسەربکرێت و چارەنووسی ئەو کەسانە دیاری بکرێت.
جێنین ھێنیس پلاسخارت گوتیشی: ئێمە رۆڵی نێوەندگیری لەنێوان پارێزگای کەرکووک و حکوومەتی ناوەندی دەبینین بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی کەرکووک و تەواوکردنی پرۆژەکان و خزمەتکردنی زیاتری پارێزگاکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.