به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه تایبه‌ت به‌و هاوڵاتیانه‌ى كه‌له‌رۆژی 29 ى 9 ى 2020 مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتیمانیان ئه‌نجامداوه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كاته‌وه كه‌له‌رۆژی 29 ى 9 ى 2020 ھاتوون مامەڵەی کارتی نیشتمانیان کردوە وە بەرواری وەرگرتنەوە کارتەکانیان تا ( 20-10-2020 ) رۆژانه لهیهكشهممهوه تا پێنجشه‌ممه له كات ژمێر ( 1 )ی پاش نیوەرۆ بۆ ( 5 )ی ئێوارە ده‌توانن سهردانیئهو فه‌رمانگانه بكه‌ن كه مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتیمانیان لێ كردوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی نیشتمانیەکانیان
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیگه‌یاندووه كهپێداویستیهكان بریتین له:
1-ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی
2-پێناسی باری شارستانی
3-پسوله‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی نیشتیمانیەکە ناوی ئەو کەسەی کە تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.