ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی كوردستان رایدهگهێنێت عه‌ره‌ب بڕوای به‌مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد نییه.
شێخ سدیق ئه‌حمه‌د به‌رپرسی كۆمیته‌ی پارێزگای كه‌ركوكی حزبی شیوعی كوردستان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تى ئه‌و پارته له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردوه‌ته‌وه كهبڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن پەرلەمانی عێراق وە شیعەو سونەی یەکخست دژبەکورد بۆیە ئەوڕاستیە دەبێت بزانین کە عەرەب بەڕەش و سپیەوە بەئیسلامی و علمانیەوەبە شیعەو سونەیەوە بەپێشکەوتن خواز‌و کۆنە پەرستیانەوە، بڕوایان بەمافی نەتەوەی کوردستانەوە نیە ئەوان خویان یەکلایی کردۆتەوە.
به‌رپرسه‌كه‌ى حزبی شیوعی كوردستان راشیدهگهێنێت كه ئەمە دەبێت ببێتە وانەیەک کەحکومەتی هەرێم لەگەڵ پەرمان چارەسەێک بدۆزنەوە بۆ پێدانی موچەی فەرمان بەرانی هەرێمی کوردستان دەستبکات بەچاکسازی لەڕەگەوە ڕێکخستەنەوەی داهاتی ناوخۆیی ئەمە جیاکردنەوەی کوردستانە و ئێمە وازناهێنین ئایا حەق نیە کۆبونەوەی سەرکردایەتی هەمو وحزبەکان ئەنجامبدرێت بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆمان بدەین.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.