غه‌فوور مه‌خمووری، سكرتێری گشتیی YNDK ، سه‌باره‌ت به دانیشتنی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق له په‌یامێكیدا، داوای كشانه‌وه‌ی كورد له به‌غدا ده‌كات وده‌ڵێت : ئه‌زموونی سه‌د ساڵه‌مان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی عێراقدا ؛ ئه‌زموونێكی تاڵه، له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراق دژی بوون و هه‌وڵی له‌ناوبردنی كوردستانیانداوه به‌خاك و خه‌ڵكه‌وه، ده‌سه‌ڵات و شه‌قامی عه‌ره‌بی عێراق هاوڕاو هاوكاربوون له‌و دژایه‌تییه‌دا (جگه له چه‌ند كهساتییهك نه‌بێ)، ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له به‌رامبه‌ر كورددا یه‌ك له یه‌كتر خراپتر بوون، ده‌سه‌ڵاتی ئێستاش له هه‌موویان خراپتر‌و زاڵمتر.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌م سیناریۆو شانۆگه‌رییه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ( 12 / 11 / 2020 ) له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه‌وا عه‌ره‌بی عێراق به سوننه و شیعه‌وه دوو رووی یه‌ك دراون و هه‌ردوو دژه كوردن و یه‌ك له یه‌ك زاڵمترن بۆ گه‌لی كوردستان، له مێژووی به‌شه‌رییه‌تدا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق زاڵمتر و بێنمهكتر نه‌بووه، من خۆم نه له رابردوو و نه له ئێستا و نه له داهاتوودا باوه‌ڕم به عه‌ره‌بی عێراق نه‌بووه و نییه.
سكرتێری گشتی YNDK : ده‌شڵێت له ره‌وشێكی وادا ؛ پێویسته سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی خۆی بدات و له به‌غدای عه‌ره‌بی بكشێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه كوردستان و ئه‌و هه‌موو ته‌نازولاتانه‌ی بۆ عه‌ره‌بی شۆڤێنی عێراقی ده‌كه‌ن با نیوه‌ی ئه‌وه بۆ گه‌لی كوردستان بكه‌ن، با به هه‌موو لایه‌كمان هه‌وڵبده‌ین ناوه‌ندی په‌رش و بڵاوی سیاسیی كوردستان رێكبخه‌ینه‌وه‌و (ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی كوردستان) پێكبهێنین و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا كۆببینه‌وه‌و هیچ لایه‌ك په‌راوێز نه‌خرێت و، له‌وێوه‌وه كار بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی بكه‌ین و به‌یه‌كگرتووی بڕیار له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كان بده‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزی ئێمه له یه‌كڕیزی و یهكدهنگیماندایه، هه‌ر كاتێ یه‌كڕیزو یه‌كده‌نگ بووبین به‌هێزبووین ؛ هه‌ر كاتێكیش په‌رش و بڵاوبووبین بێهێز بووین وه‌ك ئێستا، بۆیه پێویسته له‌م پێناوه‌دا هه‌موو لایه‌كمان هاوكارو پشتیوانی یه‌كدی بین و جلی ته‌نگی حزبایه‌تی باڤێژین جلی كوردایه‌تی له‌خۆ كه‌ین، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌خۆماندا بچینه‌وه‌و سوود له هه‌ڵه‌كانی رابردوومان وربگرین و كاربكه‌ین بۆ :
-1رێكختستنهوهی ناوه‌ندی سیاسی كوردستان و پێكهێنانی (ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان)، كه ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان بگرێته‌خۆ.
-2داهاتی كوردستان رێكبخرێته‌وه‌و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌زێنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بێت به‌ناوی (سندوقی داهاتی كوردستان) و، به‌پێی ئه‌م داهاته مانگانه مووچه‌و شایسته داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت.
-3 لێژنه‌یه‌كی باڵای دیبلۆماسی له هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان پێكبهێنرێت بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات و زوڵمه‌كانی عێراق به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان بگه‌یه‌نێته هه‌موو لایه‌ك، ئه‌مه‌ش وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان.
-4 پێكهێنانی بۆردێك به‌ناوی (بۆردی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان)، بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم بجوولێنێت و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كاری بۆ بكات.
-5 ته‌واوی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هاوكارو پشتیوانی باشووری كوردستان بن و رێز له یاسا و رێنماییه‌كانی بگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.