تیمێكی تایبه‌ت له شاخه‌وانانی شاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ بارینی به‌فری نوێی ئه‌مساڵ، سهركێشییهكیان بۆ به‌رزترین لووتكه چیای عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا و له كه‌شێكی سارد و به‌فراویدا گه‌یشتنه سه‌ر لووتكه‌ی هه‌ڵگورد.
بلیمه‌ت خۆشناو، یه‌كێك له شاخه‌وانه به‌شداربووه‌كان به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: تیمه‌كه‌مان پێكهاتووه له‌هه‌شت شاخه‌وان، ویستمان له‌گه‌ڵ به‌فری نوێی ئه‌مساڵ سه‌ركێشییه‌ك بۆ لووتكه چیای هه‌ڵگورد ئه‌نجامبده‌ین، چوار له شاخه‌وانه‌كان گه‌شته‌كه‌مان به سه‌ركه‌وتوویی و سه‌لامه‌تی ئه‌نجامدا، چوار شاخه‌وانی دیكه ئه‌مڕۆ به‌یانی گه‌یشتوونه‌ته به‌رزترین لووتكه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌ویش لووتكه‌ی هه‌ڵگورده له سنووری باڵه‌كایه‌تی.
گووتیشی: گه‌شتی ئه‌مجاره‌مان جیاوازی زۆری هه‌بوو له‌گه‌ڵ گه‌شته‌كانی دیكه، چونكه كه‌شوهه‌وا ناله‌بار بوو، له بناری چیاكه نزیكه‌ی 60 سم به‌فر باریوه، ئێمه كه‌مپمان له بناری هه‌ڵگورد دامه‌زراند و شه‌و له ژێر 17 پله‌ی سیلیزی ژێر سفر ماینه‌وه، هه‌رچه‌نده به‌راورد به كه‌شی شار و شارۆچكه‌كان زۆر جیاواز و سارد بوو، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا كه‌شێكی تایبه‌ت بوو بۆ ئێمه، دواتر كاتژمێر چواری به‌یانی گه‌شتی لووتكهكهمان كرد و به نزیكه‌ی 2 كاتژمێر و نیو گه‌یشتینه به‌رزترین لووتكه‌كه.
شایانی باسه لووتكه چیای هه‌ڵگورد 3607 مه‌تر له‌سه‌ر ئاستی ڕووی ده‌ریا به‌رزه و به به‌رزترین لووتكه چیای عێراق و هه‌رێمی كوردستان داده‌ندرێت، ساڵانه به سه‌دان گه‌شتیار و شاخه‌وانی ناوخۆ و وڵاتانی ده‌ره‌وه، گه‌شت بۆ ئه‌م لووتكه چیایه ده‌كه‌ن و بووه‌ته بنه‌مایه‌كی به‌هێزی گه‌شتیاری و وه‌رزشی شاخه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان.
كوردستان تیڤی/كه‌ریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.