به‌پێچه‌وانه‌ی كابینه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی نێرینه بوون، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كابینه نوێكه‌ی بایدن زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له ره‌گه‌زی مێینه بن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كارییه‌كان بۆ چوونه نێو كۆشكی سپی به گرووپێكی 500 كه‌سی ده‌ستیپێكرد.
جۆ بایدن ئامانجیه‌تی كابینه‌یه‌ك پێكبهێنێت كه نوێخوازه‌كانی پارتی دیموكرات و ئه‌و كادرانه‌ی پارتی كۆماری كه لایه‌نگری پێكه‌وه كاركردنن، رازی بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"، هه‌ریه‌كه له تۆم دۆنیڵهن، ئاڤریڵ هه‌ینس و مایك مۆرێل ده‌بنه به‌رپرس له ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندی "CIA".
تۆم دۆنیڵهن كه له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی بوو له ساڵی ١٩٨٧ه‌وه جۆ بایدن ده‌ناسێت و له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ههبژاردنهكانی ناوبراودا له ساڵی ١٩٨٨ كاری كردووه.
به‌هه‌مان شێوه ئاڤریڵ هه‌ینس له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا، یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندی "CIA" و یاریده‌ده‌ری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی بووه.
هه‌روه‌ها مایك مۆرێل پێشتر وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندی "CIA"ی كاری كردووه و دووجاریش به وه‌كاله‌ت بووه‌ته سه‌رۆكی ده‌زگاكه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ریه‌كه له ویلیامز بێرنس، كریس كۆنس و سوزن رایس له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پۆستی باڵایان پێده‌درێت.
كریس بێرس پێشتر له رووسیا و ئوردن وه‌ك باڵیۆز كاری كردووه و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی بیل كلینتۆن-دا، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه.
هه‌روه‌ها كریس كۆنس یه‌كێكه له نزیكترین لایه‌نگرانی جۆ بایدن و له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران كار ده‌كات.
به‌هه‌مان شێوه‌ی سوزن رایس، پێشتر پۆسته‌كانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه و نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان-ی به‌ڕێوه‌بردووه.
باس له سێ كه‌س ده‌كرێت بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی كه دووانیان ژنن.
یه‌كێك له‌و دووانه‌ش كۆلۆنێلی پێشوو، تامی دهكوۆرت كه به‌هۆی رووداوی هه‌لیكۆپته‌ر له ٢٠١٤ له عێراق هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ست دا.
تامی دهكوۆرت كه به ره‌چه‌ڵه‌ك تایله‌ندییه و سیناتۆره له بازنه‌ی ویلایه‌تی ئیلینوێ له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا، جێگری وه‌زیری كاروباری برینداربووان بووه.
ژنه‌كه‌ی دیكه‌یش كه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی باسی لێوه ده‌كرێت، میشێل فلۆورنۆی-ه.
باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌م خاتوونه كه راوێژكاری جۆ بایدن بووه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ كاروباری به‌رگریی، پله‌ی جێگری وه‌زیری به‌رگریی پێ ده‌درێت.
هه‌روه‌ها كه‌سی سێیه‌میش كه بۆ ئه‌وه وه‌زاره‌ته ناوی ده‌هێندرێت وه‌زیری پێشووی ئاسایشی ناوخۆ، جێه جۆنسۆن-ه كه ره‌شپێسته.
له هه‌مان كاتدا باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه جێه جۆنسۆن له‌وانه‌یه له وه‌زاره‌تی داد یاخود وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نیشتمانیی ده‌ستبه‌كار بێت.
بۆ وه‌زاره‌تی دادیش باس له سه‌رۆكی داواكاری گشتیی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، زێڤیور به‌سێرا، داواكاری گشتی پێشووی فیدراڵی، دۆوگ جۆنێس، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نیشتمانیی دیموكراته‌كان، تۆم پهرهز و جێگری پێشووی سه‌رۆكی داواكاری گشتیی ویلایه‌تی ئاتڵانتا، ئاڵی یاتێس ده‌كرێت.
ئاڵی یاتێس كه له سه‌رده‌می ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ-دا، ١٠ رۆژ جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتیی ویلایه‌تی ئاتڵانتا بوو، دوای وه‌ستانه‌وه‌ی دژبه قه‌ده‌غه‌كردنی پێدانی ڤیزه به وڵاتانی موسڵمان له‌كار دوورخرایه‌وه.
بۆ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانییش باس له جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران، ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن ده‌كرێت كه گه‌وره راوێژكاری جۆ بایدن بووه بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها باس له به‌ربژێری به‌رایی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٢٠ و سیناتۆری بازنه‌ی ویلایه‌تی ماساچوسیتس، ئه‌لیزابێت واڕن و سه‌رۆكی پێشووی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، جانێت ێڵێن ده‌كرێت بۆ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه.
باس له به‌ربژێره به‌راییه ركابه‌ره‌كه‌ی جۆ بایدن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌نێو دیموكراته‌كاندا، سیناتۆری بازنه‌ی ویلایه‌تی ڤێرمۆنت، بێرنی ساندرێس ده‌كرێت بۆ وه‌زاره‌تی كار، هه‌روه‌ها باس له سه‌رۆكی شاره‌وانی بێندی باشوور، پێته بوتیگیهگ بۆ پۆستی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سیناتۆری بازنه‌ی ویلایه‌تی میزۆری، ئامی كلۆبوچار ده‌كرێت بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.
ده‌نگۆی ئه‌وه‌یش هه‌یه ئامی كلۆبوچار كه پێشتر داواكاری گشتی بووه، بكرێته وه‌زیری داد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.