به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی 13ی 11ی 2020 ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌رده‌وام بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم ده‌شڵێت ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كان.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌پارێزگاكانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت ، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 21، سلێمانی 21، دهۆك 20، كه‌ركوك 24 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
راشیدهگهیهنن كه سبه‌ینێ هه‌ینی 13 ی 11 ی 2020، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.