بەھۆی ھەبونی بڕێکی زۆر گۆشت و جگەری خراپ ونەشیاو بۆ خواردن، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی خواردەمەنی کۆدۆ لە سەھۆڵەکە دادەخات.
فریا عوسمان، سەرۆکی لیژنەی چواری قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەھۆی پابەند نەبون بە مەرجەکانی تەندروستی و ھەبونی بڕێکی زۆر گۆشتی گومانلێکراو و جگەری بەستوی خراپبو، لیژنەکە خواردەمەنی کۆدۆ لە شەقامی سالم (سەھۆڵەکە)ی شاری سلێمانی دادەخات .
وتیشی: پابەندبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و بەتایبەت تەندروستی و ڤێتێرنەری و جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لەو شوێنانەی خواردن و خواردنەوە پێشکەش بە ھاوڵاتیان دەکەن بنەمای کارکردنیانە، لەکاتی سەرپێچیکردنیان شوێنەکە ڕوبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
رونیکردەوە: بەبڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و بەھۆی خاوبونەوە و چەند بارە بەستنەوەی لەبەفرگردا، ھاوردەکردنی جگەری دەرەوە قەدەغەکراوە، بەڵام لە خواردەمەنی کۆدۆ دەست بەسەر بڕێکی زۆر جگەری بەستوی ئێرانیدا گیراوە دوای وردکردنی خراوەتەوە ناو بەفرگر و بەستویەتییەوە جارێکی تر .
بەکارھێنانی گۆشتی دوجار بەستو، سەرپێچی کردنە لە رێنماییەکانی ڤێتێرنەری، ھەروەھا بەکارھێنانی لەناو خوادەمەنییەکانیدا و فرۆشتنی بەنرخی گۆشتی فرێش فێڵی بازرگانییە و یاسا رێگری لێدەکات .
. ئاماژەی بەوەشکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خواردەمەنی کۆدۆ دادەخرێت و تەواوی ئەو گۆشت و جگەرە بەستوەی دەستی بەسەرداگیراوە رەوانەی بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری دەکرێت بۆ لەناوبردن و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.