لە یاریە دۆستانە نێودەوڵەتیەكاندا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی چیكی میوانی بردەوە
لە خولەكی سێزدەدا، یاریزان لوكا ڤالدشمیت ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ ئەڵمانیا تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی چیك هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، له‌و لاشه‌وه یاریزانانی مانشافت نه‌یانتوانی گۆڵی دیكه تۆماربكه‌ن، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیه‌كان به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام كۆتایی هات
هەفتەی داهاتوو لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا، ئەڵمانیا ڕووبەڕووی ئۆكراینای میوانی دەبێتەوەو دواتر دەبێتە میوانی ئیسپانیا، چیكیش یاری لەگەڵ هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئیسرائیل و سلۆڤاكیا دەكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.