ژماره‌ی تووشبووان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبی رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و به جیهاندا بڵاوبوویه‌وه، ٥٢ ملیۆن و ٤٤١ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ماڵپه‌ری "Worldometer" كه زانیارییه‌كانی پشت به ئاماره‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا، یه‌ك ملیۆن و ٢٨٩ هه‌زار و ٧٥٣ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووان به په‌تاكه له جیهاندا، گه‌یشتووه‌ته ٥٢ ملیۆن و ٤٤١ هه‌زار و ٤٩٠ كه‌س، ٣٦ ملیۆن و ٦٧٧ هه‌زار و ٥٠٩ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ١٤ ملیۆن و ٤٧٤ هه‌زار و ٢٢٨ كه‌سیش له‌ئێستادا هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی په‌تاكه تۆماركردووه كه تا ئێستا، ١٠ ملیۆن و ٧٠٨ هه‌زار و ٧٢٨ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٤٧ هه‌زار و ٣٩٨ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به‌و په‌تایه تۆماركردووه.
دوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا ٥٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''هیندستان هه‌شت ملیۆن و ٦٨٤ هه‌زار و ٣٩ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل پێنج ملیۆن و ٧٤٩ هه‌زار و حه‌وت حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا یه‌ك ملیۆن و ٨٦٥ هه‌زار و ٥٣٨ حاڵه‌ت، رووسیا یه‌ك ملیۆن و ٨٣٦ هه‌زار و ٩٦٠ حاڵه‌ت، ئیسپانیا یه‌ك ملیۆن و ٤٦٣ هه‌زار و ٩٣ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین یه‌ك ملیۆن و ٢٧٣ هه‌زار ٣٥٦ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا یه‌ك ملیۆن و ٢٥٦ هه‌زار و ٧٢٥ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا یه‌ك ملیۆن و ١٦٥ هه‌زار و ٣٢٦ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا یه‌ك ملیۆن و ٢٨ هه‌زار و ٤٢٤ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٩٨٦ هه‌زار و ١٧٧ حاڵه‌ت، پێرو ٩٢٨ هه‌زار و شه‌ش حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ٧٤٢ هه‌زار و ٣٩٤ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ٧٢٦ هه‌زار و ١٧٦ حاڵه‌ت، ئێران ٧١٥ هه‌زار و ٦٨ حاڵه‌ت، پۆڵه‌ندا ٦١٨ هه‌زار و ٨١٣ حاڵه‌ت، چیلی ٥٢٤ هه‌زار و ٨٠٤ حاڵه‌ت، به‌لجیكا ٥١٥ هه‌زار و ٣٩١ حاڵه‌ت و عێراق ٥٠٨ هه‌زار و ٥٠٨ حاڵه‌ت''.
به‌ده‌ر له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١٦٣ هه‌زار و ٤٠٦ حاڵه‌ت، هیندستان ١٢٨ هه‌زار و ١٦٥ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٩٦ هه‌زار و ٤٣٠ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٥٠ هه‌زار و ٣٦٥ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٤٢ هه‌زار و ٩٥٣ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٤٢ هه‌زار و ٥٣٥ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٤٠ هه‌زار و ١٠٥ حاڵه‌ت، ئێران ٣٩ هه‌زار و ٦٦٤ حاڵه‌ت، پێرو ٣٥ هه‌زار و ٣١ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٣٤ هه‌زار و ٥٣١ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٣٣ هه‌زار و ٣١٢ حاڵه‌ت، رووسیا ٣١ هه‌زار و ٥٩٣ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ٢٠ هه‌زار و ١١ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ١٤ هه‌زار و ٨٣٦ حاڵه‌ت، چیلی ١٤ هه‌زار و ٦٣٣ حاڵه‌ت، به‌لجیكا ١٣ هه‌زار و ٧٥٨ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ١٢ هه‌زار و ٩٢٠ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٢ هه‌زار و ٨٢ حاڵه‌ت، عێراق ١١ هه‌زار و ٤٨٢ حاڵه‌ت، توركیا ١١ هه‌زار و ١٤٥ حاڵه‌ت و كه‌نه‌دا ١٠ هه‌زار و ٦٨٥ حاڵه‌ت''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.